ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 كه‌س له ئاكرێ بوونه قوربانی.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئاكرێ ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له دووڕیانی كۆمه‌ڵگه‌ی خهلیكان، به هۆی خێراكێخوڕین و نه‌مانی كۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتای هایلۆكس وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دووكه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌باح زوهێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاكرێ به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به داخه‌وه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه 4 كه‌س بوونه قوربانی و دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ دوو كه‌نج به ناوه‌كانی "ساڵح جه‌رجیس" كه‌ته‌مه‌نی 22 ساڵه و "شه‌هاب ئه‌حمه‌د" ته‌مه‌نی 16 ساڵه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد قوربانییه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ی قهسرۆكن له سنووری قه‌زای ئاكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.