گه‌نجێكی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی، به‌هۆی لێهاتوویی له خوێندنی دكتۆراكه‌ی ده‌بێته مامۆستای زانكۆیه‌كی وڵاتی رووسیا.
هیوا حسێن عومه‌ر، ساڵی 1985 شاری نه‌غه‌ده وڵاتی ئێران له‌دایكبووه، كوڕی ماڵباتێكی پێشمه‌رگه‌یه و به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له ئاواره‌یی له دایكبووه و برایه‌ك و دوو خووشكی هه‌یه، دایك و باوكی هانده‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێ له خوێندن و به گووته‌ی خۆی باوك و باپیری به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تی شاخ نه‌یانتوانیوه خوێنده‌واربن و بڕوانامه‌ی باش به‌ده‌ست بێنن، بۆیه بۆ سه‌رخستنی كوردستان به چه‌كی قه‌له‌م و زانست ئه‌و خه‌باته به‌رده‌وامی پێده‌دات.
هیوا حسێن مامۆستای زانكۆ له وڵاتی رووسیا، بۆ زاری كرمانجی باس له ده‌ستپێكی خوێندنه‌كه‌ی ده‌كات و چۆنییه‌تی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت " له ساڵی 2002 له زانكۆی سهڵاحهددیین به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك وه‌رگیرام و خویندنی زانكۆم به سه‌ركه‌وتوویی له ساڵی 2006 ته‌واو كرد. له دوای ته‌واو كردن له كارگه‌ی ئاوی كانی له بێخال وه‌كوو ئه‌ندازیار دامه‌زرام".
زیاتر گووتی " له ساڵی 2009 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك زه‌ماڵه‌ی خوێندنی له روسیا راگه‌یاند و یه‌كێك له‌و بوارانه كه ده‌ست نیشان كرابوو، خویندن بوو له بواری ئه‌ندازیاری فڕۆكه و منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خولیایه‌كی زۆرم بۆ فرۆكه و بواری ئه‌ندازیاری هه‌بوو سیڤی خۆم پێشكه‌ش كرد. دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین چاوپێكه‌وتن یه‌كێك بووم له‌و قوتابییانه‌ی هه‌لبژێردران به مه‌به‌ستی خوێندن له وڵاتی روسیا له به‌شی ئه‌ندازیاری فرۆكه".
ساڵی 2010 كۆرسی زمانی رووسی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه و داخلی زانكۆی (مایی)Moscow Aviation Institute (National research University) بووه‌و خوێندنی به‌كالۆریۆسی له ساڵی 2014 له‌و زانكۆیه ته‌واو كردووه.
هیوا روونی ده‌كاته‌وه " به هۆی به‌رزی نمره‌كانم له قۆناغی خوێندنی به‌كالۆریۆس دا زانكۆی ( مایی) دیپلۆمی سوریان پێبه‌خشیم كه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م بروانامهییه له روسیا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌درێته قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ. دوای ته‌واو كردنی به‌كالۆریۆس بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیم و زیاتر شاره‌زابوون بڕیاری به‌رده‌وامی خوێندنمدا و له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له روسیای فیدراڵ داواكاریم پێشكه‌شی قونسوڵییه‌ی روسیا له كوردستان كرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتم له ماسته‌ر له هه‌مان پسپۆڕی و به‌هۆی به‌رزی نمره‌كانم و به‌ده‌ست هێنانی دیپلۆمی سور له به‌كالۆریۆس توانیم سكۆلارشیپی خوێندنی ماسته‌ر له روسیا له هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ست بێنم و له ساڵی 2016دا توانیم بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانكۆی ( مایی) و به دیپلۆمی سور ته‌واو بكه‌م".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گووتی " ساڵی 2017 دووای ساڵێك گه‌رانه‌وه له روسیا بۆ كوردستان بڕیارمدا دووباره به مه‌به‌ستی خوێندنی دكتۆرا رێی روسیا بگرمه‌به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوودم له‌و 40 كورسی خوێندنه وه‌رگرت كه حكومه‌تی روسیای فیدراڵ ساڵانه بۆ قوتابییانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات و له رێگای سایتی فه‌رمی و قونسوڵخانه‌ی روسیا له كوردستان دۆسییه و سیڤی خۆم پێشكه‌شكرد و دووباره توانیم سكۆلارشیپ له زانكۆی سامارا كه یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره پێشكهوتهوهكانی وڵاتی روسیا له بواری ئه‌ندازیاری فڕۆكه و رۆكێت و بۆشاییگه‌ری ده‌ست به خوێندنی دكتۆرا بكه‌م، زانكۆیه‌كه ناوی له ناو لیستی زانكۆ باوه‌رپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان و عێراقیشدا هه‌یه و ئه‌مساڵ له قۆناغی دووه‌می دكتۆرام له‌م زانكۆیه و دوای به‌شداربوون له كۆرسه‌كانی وانه‌بێژی و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین سمینار و هه‌ڵسه‌نگاندن و زیاتر له دوو مانگ هه‌وڵدان توانیم وه‌ك ی.ماموستا له زانكۆی سامارا له فاكه‌لتی (Theory of aircraft engines) دابمه‌زرێم و ده‌ست به ووتنه‌وه‌ی وانه بكه‌م له‌م زانكۆیه.
وه‌رگیرانی له‌و زانكۆیه خۆشحاڵی خۆی و خانه‌واده‌ی به‌دووا هات و تا راده‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی باشیشه بۆ كوردستان ده‌ڵێت " وه‌رگیرانم به شێوه‌ی مامۆستا خۆشحاڵییه‌كی زۆر بۆ من و ئومێده‌وارم بتوانم به‌هه‌گبه‌ی پڕتر و زانستێكی به‌رزتر بگه‌رێمه‌وه كوردستان و خزمه‌تی قوتابییان و پڕۆسه‌ی زانستی و خوێندن له كوردستان بكه‌م و ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌موو كات هه‌م بوو، ئه‌وێش خزمه‌ت كردنی كوردستانه بگه‌ینمه جێ".
هیوا حوسێن مامۆستای زانكۆ له وڵاتی رووسیا گووتیشی " ئه‌وه‌ی له ژیان دا گرنگه و هه‌موو كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامی ده‌دا ئه‌وه دانانی پلان و ئامانجه و هه‌نگاو نان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، ئامانجی منیش خزمه‌تكردن به رێگای قه‌له‌م و زانسته به كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ساڵانێكی زۆره به دوور له خانه‌واده و كه‌سه نزیكه‌كانم له ده‌ره‌وه و له غه‌ریبی ژیان ده‌كه‌م و سوپاس بۆ خوا كه توانیمه رێگایه‌كی زۆر له به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ببڕم".
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.