ئه‌ندرو مۆرسن وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆرى میدیاى تویته‌ر له‌باره‌ى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و راسپاردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ندرو مۆرسن له ده‌قی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویەتى "به‌ریتانیا پابه‌نده به هه‌رێمى كوردستانێكى سه‌قامگیر و خوشگوزه‌ران له عێراق".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "خۆشحاڵبووم به قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى و خۆشحاڵیشم به هه‌ڵبژاردنى مه‌سرور بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌ندرو مۆرسن له كۆتایى تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، هیوادارین پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌رزراگرتنى ئازادى ئایینى و زیادكردنى پێگه‌ى ئافره‌تان له نێو حكوومه‌تى نوێ‌دا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.