لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایدهگهێنێت لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 100 منداڵ لەدایكبوون و زۆرینەشیان بە سروشتی بووە و لە رەگەزی مێ بوون.
تەندروستی سلێمانی ده‌شڵێت لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 100 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایك بوون، لەیەكەم رۆژی جەژندا 29 منداڵ لەدایك بوون و لەدووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون.
راشیدهگهیهنن ، ئەو منداڵانەی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون 43 منداڵیان لەڕەگەزی نێر‌و 57 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.
ته‌ندروستى سلێمانى راشیگه‌یاندووه زۆرینەیان بەشێوەیە سروشتی لەدایكبوون و حاڵەتی دووانەشی تێدا بووە
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 11 منداڵیشیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و یەك حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە لەدووەم رۆژی جەژندا تۆماركراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.