Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 16:47

سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌ پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

كڵچدارئۆغڵو هیوای خواست له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/6/2019 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،  كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیخوازی توركیا (جه‌هه‌په‌)، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

 كڵچدارئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له‌ سه‌ردانی داهاتووی  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆببنه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی  كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت له‌ سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی به‌ به‌ڕێزیان بكه‌وێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.