هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 13 ى 6 ى 2019 له‌گه‌ره‌كی حه‌ی نه‌سری 1 ى كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه گه‌نجێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب درایه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـە
هه‌ڵۆ جه‌باری وتیشی گه‌نجه‌كه به‌ناوی حەمید عەواد خەڵەف لەدایکـ بووی 1994 ، راشیگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ته‌قانه‌ى ئاراسته‌ى گه‌نجه‌كه كرا ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند ته‌رمی گه‌نجه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادی كرا بۆ راپۆرتى پزیشك و په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوكه‌وه بۆ گه‌نجه كوژراوه‌كه كرایه‌وه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.