له ركابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی خانمان و له گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیاو ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كچه یاریزانانی هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه ده‌ستیان به یاری كرد تا سێ خولهك به‌ر له كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌م، كچه یاریزان سارا دێبرایتز گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان تۆماركرد‌و ئه‌م گێمه به‌م تاكه گۆڵه به سوودی مانشافت ته‌واوبوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌رگۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو و یاریه‌كه به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌قازانجی خانمانی ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه شه‌ش خاڵ و خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌می ركابه‌ریه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.