یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی دانیل جیمسی گواسته‌وه ریزه‌كانی، دانیل جیمسی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ له یانه‌ی سوانزی ستیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كرد
جیمس یه‌كه‌مین یاریزانه له سه‌رده‌می سۆلسكایه‌ری ڕاهێنه‌ر بگوازرێته‌وه ڕیزی مان یونایتد، ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو سیی و هه‌شت یاری له‌گه‌ڵ سوانزی سیتی له خولی یانه پله دووه‌كان ئه‌نجامداو پێنج گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردوه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی مان یونایتد، دانیل جیمس رایگه‌یاند كه هاتنی بۆ ریزی ئه‌هریمه‌نی سوور وه‌ك خه‌یاڵه، چونكه له‌منداڵیه‌وه ئاره‌زووی زۆری هه‌بوو درێسی ئه‌و یانه‌ی بپۆشێت، یاریزانه‌كه گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و ببمه جێی ڕه‌زامه‌ندی ڕاهێنهرو هانده‌ران، یاریكردن له پریمه‌رلیگ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه بۆ من، به‌بڕوای خۆم له ئاماده‌باشی ته‌واو دام بۆ خوله‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.