له نامه‌یه‌كى پیرۆزباییدا كه له ڕێگه‌ى باڵیۆزی ڤاتیکانه‌وه لە عیراق بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى نێردراوه، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان ده‌كات و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌یدا به‌ڕێز کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیكان نووسیویه‌تى:
بە خۆشحاڵییەوە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆك لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
داوا لە خودای گەورە دەکەم و ئومێده‌وارم به دانایی و تێگەیشتوویى و لێبووردەییتان لەو پۆستەدا، خودای گەورە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەموو خەڵکی هەرێم لە بەرەکەتەکانی پڕبەش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.