پەرلەمانی عیراق ساڵڕۆژی دەركردنی فەتوای عەلی سیستانی بۆ دامەزراندنی حەشدی شەعبی وەك رۆژی نیشتمانی عێراق پەسند كرد.
لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا ئەو رۆژە كرایە رۆژێكی نیشتمانی ولە بڕیارەكەیدا هاتووە:" لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی 13ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك بۆنەیەكی نیشتمانییە بە هۆی دەرچوونی فەتوای جیهادی كیفائی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی داعش.
داواش له ئهنجومهنى وهزیران كراوه دهستبكات بهجێبهجێكردنى یاساكه و دانانى له لیستی پشو و بۆنهكاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.