Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 16:47

پاش پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم، شاندێک ده‌چێته‌ به‌غدا

دانیشتنه‌كان بە شێوەیەکی چڕ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆبوونەوە و دانیشتن بە شێوەیەکی چڕ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێ دەکات.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند" بێگومان پاش پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دانیشتنێک لە نێوان شاندی ھەرێم و شاندی بەغدا دەبێت".

ڕوونی کردەوە کە لە ڕۆژانی داھاتوودا لەسەر ھەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەتی مەلەفی ئابووری بە شێوەیەکی گشتی بوودجە، نەوت، خاڵە سنوورییەکان، بودجەی سیادی، بودجەی حاکیمە، قەرزە پێشووەکان و قەرزی ماوە گفتوگۆی چڕوپڕ دەست پێ دەکات و ھەموویان دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ".

دکتۆر بەشیر حەداد بۆ باسنیوز نەیشاردەوە کە ئەمجارە ئومێد ھەیە نەک ھەر ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت و ساڵی جارێ لە کاتی بوودجەدا تووشی گرفت ببین، بەڵکوو ڕێککەوتنی درێژخایەن ئەنجام ده‌درێت.

ئەوەشی خستە ڕوو" شاندەکە دانوستانکاری حکوومەتن، بۆیە پاش پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەبێ شاندێکی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق دابنیشێت و حکوومەتی نوێی ھەرێم بەلای بەغداوە زۆر گرنگە و ئەو ئامادەبوونە دیارەی بەغدا لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم نیشانەی ئەوەیە بەغدا گرنگییەکی زۆر بەو گۆڕانکارییانە دەدات و ئومێد بە ھەڵدانەوەی لاپەڕەی تازەی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێم دەخوازێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.