رۆژی پێنجشه‌ممه ئەنجوومەنى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هێرشی سەر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له دەریاى عومان رێكخست و به تووندی ئێدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد .
مه‌نسوور عه‌تیبی باڵیۆزی كوێت له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی ده‌وری ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشه، هاوكات داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی ته‌واو بێلایه‌نانه له رووداوه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
عه‌تێبی له دوای دانیشتنه‌كه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند رێگه‌ی پێنه‌دراوه به فه‌رمی له‌باره‌ی دانیشتنه داخراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێدوان بدات، هاوكات هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی، بۆ سه‌ر ئه‌م دوو كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره له ده‌ریای عومان، به هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زانی و به تاوانێكی گه‌وره ناوی برد .
هه‌روه‌ها جاناتان كوهن باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به وه‌كاله‌ت، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌مریكای خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئێرانی به به‌رپرسیار زانی له‌و هێرشه‌دا.
كۆهه‌ن دوای كۆبوونه‌وه‌كه بە رۆژنامه‌ونووسانی راگه‌یاند: ده‌بوایه ئێران وەڵامی ده‌ستپێشخه‌ری دیپڵۆماسی ئه‌مریكای به دیپلۆماسی بدابایه‌وه نه‌ك ده‌ست بردن بۆ تیرۆر و هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.