دوێنی پێنجشه‌ممه به‌هۆی دروست بوونی شه‌ڕێك له نێوان دوو بنه‌ماڵه، له گووندی باژێره‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ، پێنج كه‌س به سووكی برینداربوون هاوكات رووداوه‌كه زیانێكی ماددی زۆری لێكهوتهوه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێر به‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌دا، به هه‌وڵی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی، توانرا ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
له‌مباره‌وه مازن محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای ئاكرێ تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به خۆشحاڵیه‌وه له ئێستادا ره‌وشه‌كه ته‌واو كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه هۆكاری ده‌ستپێكردنی ته‌قه‌كردن و ئاڵۆزكردنی زیاتری ره‌وشه‌كه ده‌ستگیركراون و رێكاره یاساییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و راده‌ستی دادگا ده‌كرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.