شاخەوانێکی خەڵکی سلێمانی لەکاتی هەڵگەڕانی بەسەر لوتکەی هەڵگوردا لەشاخ هەڵدێراو و دواتر له‌لایه‌ن تیمی فرۆکەوانی پۆلیس رزگاركراو به رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا له هه‌ولێر گوازرایه‌وه و له ئێستادا چاره‌سه‌ری پێوستی پزیشكی بۆ ده‌كرێت.
دوێنێ پێنجشه‌مه تیمێكی شاخه‌وانی كه ژماره‌یان 130 كه‌س بوون له شارۆچكه‌ی چۆمانه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگه‌ڕان به سه‌ر چیای هه‌ڵگورد به‌ڕێ كه‌وتن.
کاتژمێر 11:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كێك له شاخه‌وانه‌كان به ناوی عومه‌ر حه‌مه‌ساڵح دانیشتووی شاری سلێمانی به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له چای هه‌ڵگورده‌وه، تووشی برینداربوون و پێكان هات.
دواتر تیمێکی تایبه‌ت لە به‌رگری شارستانی چۆمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی شكان و برینه‌كه‌ی، داوای فڕۆکەی بۆ کراو دواتر له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای پارێزگای هەولێر.
جێی ئاماژه‌یه کەسێکی تریش لە هەمان تیم دووچاری هیلاکی و خراپی باری تەندرووستی ببووە و تیمی به‌رگری شارستانی چۆمان سه‌رقالی هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌ون و بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.