ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسرور بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستە دەکات.
عەلاوی لە پەیامەکەیدا بە مەسرور بارزانی دەڵێت" پیرۆزباییت لێ دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنتان بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان".
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق هاتووە" ئێمە متمانەمان پێت هەیە و هەروەها بە تواناى بۆ ئەوەی هەنگاوی بەرەوپێشەوە بنێن لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها هەوڵدان بۆ زیاتری خزمەتکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان و یەکپارچەیی و سەلامەتیی گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەیاد عەلاوی بۆ مەسرور بارزانیی نووسیوە" خوا سەرکەوتووت بکات و رێگەت پڕ خێر و بەرەکەت بێ و هەر بە ئازیزی بمێنی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.