رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات عێراق رێكەوتنەكانی لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێنێتەوە و رایدەگەیەنێت؛ بۆردومانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق پێچەوانەی رێكەوتنەكانە.
لە تویتێكدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند؛ بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستییانە دەكات كە دژی توركیا ئەنجامدەدرێن و داواشی لە حكومەتی عێراق كرد پارێزگاری لە باشور و باكورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتەكەی بكات و رێگە نەدات لە عێراقەوە، هێرش بكرێتە سەر وڵاتانی دیكە و بەپێچەوانەشەوە.
هەر لە تویتەكەیدا سەدر، ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیای بۆ سەر خاكی عێراق كرد و ئاماژەی بەوەش كرد، كه ئەو بۆردومانانە پێچەوانەی رێكەوتنەكانن و هیچ مانایەكیان نییەو دەشڵێت، ئەگەر توركیا هێرشەكانی رانەگرێت پێویستە عێراق سەرجەم ئەو رێكەوتننانە لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێنێتەوە و پارێزگاری لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتەكەی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.