Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 06:54

هه‌ولێر و شورته‌ى به‌غدا رووبه‌رووی یه‌ک بوونه‌وه‌

له‌خولی نایابی عێراقدا
کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی یارییەکانێ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی ھەینی 14 ى 6 ى 2019 ،  لە یاریگەی شه‌عب لە شاری بەغداد یانەی ھەولێر بووە میوانی یانەی شورتە.

ئەم یارییە بەسەرکەوتنی شورتە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک تەواو بوو.

گۆڵەکانی شورتە لە رێگەی یاریزانان عەلا عەبدولزھرە و موھەند عەلی تۆمارکران تاکە گۆڵی ھەولێر لە رێگەی یاریزان دانا عوسمان تۆمارکرا.

لەم یارییە ناوبژیوانی یاری محەمەد سەلمان چەندین ھەڵەی کوشندەی بەرامبەر یانەی ھەولێر ئەنجامدا، کە لەسەرەتای گێمی یەکەم یاریزان وەلید سالم بەبێ تۆپ بەشێوەیەکی ئەنقەست لە یاریزانی ئاسۆ رۆستم-ی دا دەبوایە یاریزان وەلید سالم بەکارتی سوور یاریگا جێبھێلێت و لە گێمی دووەم یاریزان کەرار جاسم دەبوایە کارتی زەردی دووەم و کاتی سوور وەربگرێت کاتێک بەبێ تۆپ لە یاریزان شوان مامۆ دەدات ھەر لە گێمی دووەم ناوبژیوان لێدانێکی سزای دروستی بۆ ھەولێر ھەژمارنەکرد.

بەم ئەنجامە ھەولێر کۆی خاڵەکانی لە (٣٩) خاڵ مایەوە و لە ریزبەندی دەیەمی خولەکە دێت.

راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.