له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی به‌رازیلی میواندار رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆلیڤیا بۆوه
له‌گێمی یه‌كه‌م ئاستی یاریه‌كه مام ناوه‌ند بوو هه‌ردوولا زۆر به‌ئاسایی یاریان ده‌كرد، له‌گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل جموجۆڵه‌كانی له‌ناو یاریگا زیاد كرد تا له‌خوله‌كی په‌نجا به‌لێدانی سزا فلیپی كۆتینیۆ گۆلی پێشكه‌ونی بۆ سامبا تۆماركرد
سێ خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه له‌ده‌رفه‌تێكدا كۆتینیۆ گۆلی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، پۆلیڤیا ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو له‌یاریه‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌ئومێدی ئه‌نجامێكی شایسته له‌نێو یاریگا و هانده‌رانی یاری ده‌كرد، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ئیڤرتۆن سوسا توانی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه تۆمار بكات، به‌مجۆره هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌سێی گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی سێی خالی ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كانی كوپا ئه‌مه‌ریكا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.