له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێك به‌برێك دراوی ساخته‌ی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
پۆلیس ده‌شڵێت پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێویست‌و به‌دواداچونی ورد، تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕی 400 دۆلاری ئه‌مریكی پێبوه‌و سه‌رقاڵی ساغكردنه‌وه‌ی بووه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوی پۆلیس هاتووه ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تبار كه‌سێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا بوه‌و له‌ئێستادا هه‌ردو كه‌سه‌كه به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (289، 298) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌سه‌كه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی دراوه ساخته‌كه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.