له‌یاری پله‌ی سێیه‌م و چواره‌می جامی جیهانی لاوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر به‌ئه‌سته‌م توانی له‌هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا بباته‌وه
به‌درێژایی ماوه‌ی هه‌ردوو گێمی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن و یاریه‌كه چووه گێمی زیادكراو، له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌م و له‌دوایین خوله‌كی ئه‌و گێمه ریچارد مینه تاكه گۆلی ئیكوادۆری تۆماركرد، له‌گێمی زیادكراوی دووه‌م هه‌ردوو تیپ زۆر هه‌وڵیاندا گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام دواجار یاریه‌كه به‌تاكه گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیكوادۆر به‌كۆتاهاتوو و بوونه خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می جامی جیهانی لاوانی دووهه‌زارو نۆزده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.