له نوێترین پۆلینی یه‌كێـی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان، هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌ی ریزی پێشه‌وه پارێزگاریان له‌پێگه‌ی خۆیان كرد
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا هه‌ر له‌پێشه‌نگ ماوه‌ته‌وه به‌كۆكردنه‌وه‌ی ههزاروحهوتسهدو چلوشه‌ش خاڵ، به‌لژیكا جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ شازده خاڵ به‌رزكردۆته‌وه، فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان به ههزاروههژده خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ند دایه‌و دوابه‌دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دێت، تیپه‌كه‌ی سامبا پارێزگاری له پێگه‌ی خۆی له پله‌ی سێیه‌م كرد‌و ههزاروشهشسهدو هه‌شتاویه‌ك خاڵی هه‌یه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به ههزاروشهشسهدو په‌نجاودوو خاڵ له پله‌ی چواره‌مه، لای خۆشیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال دوای ئه‌وه‌ی نازناوی یه‌كه‌مین خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا، كۆی خاڵه‌كانی بووه ههزاروشهشسهدو سیی و یه‌ك خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌م دێت، سه‌باره‌ت به كیشوه‌ری ئه‌فریقیا سه‌نیگال یه‌كه‌مه‌و له پله‌ی بیستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دێت دوای ئه‌ویش تونس دواتر مه‌غریب و نیجیریا له خانه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م دێن، له‌كیشوه‌ری ئاسیاش هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پارێزگاری له‌پێگه‌ی خۆی كردوه هه‌ر له‌پێشه‌نگ دێت و ئیماراتیش له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا له‌خانه‌ی شه‌شه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌خانه‌ی شه‌ست و حه‌وته هه‌مینه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.