چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه له كاتی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ده‌ریای عوممان، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بڵاوی كرده‌وه ، له كاتی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ده‌ریای عوممان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له جۆری "ئێم كیو نۆ" چاودێری ساتی هێرشه‌كه‌ی كردووه به‌ڵام سوپای پاسداران مووشه‌كێكی ئاراسته كردووه كه نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت و كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریا. ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكراشیان كردووه كه چه‌ند رۆژ پێشتریش حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ریگه‌ی مووشه‌كی ئێران توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی بخه‌نه خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.