به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ‌و ئاسایش له‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاندووه ، توانیویانه تاوانبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ڵسابوو به ڕفاندنی ئافره‌تێك دواتریش له‌نێو ئۆتۆمبێله حكومییه‌كه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشت كه یه‌كێك له‌تۆمه‌تباران به‌ناوی( ع،ا، م ) ئافره‌تێكی به‌ناوی( ش،ج،س ) رفاندووه‌و دواتریش له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی حكومی له‌جۆری (نیسان په‌تڕۆل) ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه تیمێك پێكهێنراوه‌و توانراوه تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماددی 396 له‌یاسای سزادان ده‌ستگیر رابگیرێت.
دوێنێ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌فسه‌رێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوك هه‌ڵساوه به ڕفاندنی ئافره‌تێك و دواتر ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.