به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، مووشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه، مووشه‌كه‌كه به‌سه‌ر ماڵێكدا له ناوچه‌ی جادرییه نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كهوتووهتهوخوارهوه، بێ ئه‌وه‌ی ھیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان مووشه‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه.
شایانی باسه ناوچه‌ی جادرییه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌ی بیانی لێیه، له‌نێویاندا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.