Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 05:32

پاسێکی‌ گه‌شتیاری‌ له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ ئاگری‌ گرت

زیانی گیانی نه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%


بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: پاسێكی‌ گه‌شتیاری‌ ئێران له‌ نزیك ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌سه‌ر رێگای‌ نێوان سۆران – هه‌ولێر ئاگری گرت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران هاتووه‌  دوای نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019 ئاگادار كراین كه‌ پاسێك له‌ جۆری (مه‌نشا ) له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفان ئاگری گرتووه‌.

به‌رگری شارستانی سۆران ده‌شڵێت: ده‌ستبه‌جێ تیمی بنكه‌كه‌مان ده‌رچوو بۆ شوێنی رووداو هه‌موو سه‌رنیشیه‌كان سه‌لامه‌ت زیانی گیانیی نه‌بووه‌، نه‌تها زیانی ماددی به‌ر پاسه‌كه‌ كه‌وتووه‌،  ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.