به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رچاوڕوونی پێویست له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیش له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك راده‌گه‌یه‌ندرێن.
كه‌ریم له‌تیف ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سبه‌ی شه‌و 2019/6/16 لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان كه به‌رپرسن له ته‌واوی بابه‌ته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.