سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عێراقی رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆستانه پێشكه‌ش به عه‌بدولمه‌هدی نه‌كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا(كه خاوه‌نی ٢٦ كورسییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) رایگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌كه‌م عوسمان غانمی كاندیدی عادل عه‌بدولمه‌هدییه بۆ وه‌زیری به‌رگریی.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، راشیگه‌یاند "فه‌ریق موفه‌ق جه‌نابی كه بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه بۆ كاروباری پۆلیس، كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه بۆ وه‌زیری ناوخۆ".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت و كۆتاییهێنان به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.