به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌چه‌ندین تاوانی دزی ئه‌نجامداوه.
ڕاشیگه‌یاند: پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه دزییان لێ كرابو، بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و به‌سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد توانیان بكه‌ری تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا كه نزیكه‌ی 15 دزی پاره‌و ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیانی ئه‌نجامداوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.