دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی یاساییمان له‌به‌رده‌سته بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كانمان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی سیڤی وه‌زیره‌كانه و پۆسته‌كانیش یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها سیڤی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرین و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له‌حكومه‌ت، پێویسته كاندیده‌كانیان ئه‌و بنه‌مایانه‌یان تێدا بێت كه بتوانن ببنه وه‌زیر.
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د ،وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: هاوكاری مه‌سرور بارزانی ده‌بین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تاوه‌كو ده رۆژ كاره‌كانمان ته‌واو ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.