سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانییه‌تی ھێزه‌كانی عێراق ھه‌ڵبژێردرا.
ھاوپه‌یمانییه‌تی ھێزه‌كانی عێراق كه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه‌كانی سوننه له‌خۆده‌گرێت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی كۆبوونهویهكیاندا به كۆی ده‌نگ محه‌مه‌د حه‌لبوسی به سه‌رۆكی ھاوپهیمانییهتهكه ھه‌ڵبژێردراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه "فه‌لاح زێدان به سه‌رۆكی فراكسیۆنی ھاوپه‌یمانییه‌تی ھێزه‌كانی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ھه‌ڵبژێردراوه".
زاندراوه كه ٤٠ ئه‌ندامی ھاوپه‌یمانییه‌تی ھێزه‌كانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بوون.
پێشتر لایه‌نه‌كانی سوننه ھاوپهیمانییهتییهكیان له‌ژێر ناوی "میحوه‌ری نیشتمانی" به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خینجهر پێكھێنابوو كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی سوننه بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌و پێیه‌ی له كۆی ٣٢٩ كورسی خاوه‌ن ٥٠ كورسی بوو.
به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری رابردوودا، ناكۆكی كه‌وته نێوان لایه‌نه‌كانی نێو ھاوپه‌یمانییه‌تی "میحوه‌ری نیشتمانی" كه به ھۆیه‌وه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌ش بوو كه ئه‌وانیش ھاوپه‌یمانییه‌تی "ھێزه‌كانی عێراق" و "میحوه‌ری نیشتمانی"ین.
به‌پێی ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له عێراق پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران پشكی سوننه‌یه و پۆستی سهركۆمار پشكی كورد و پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش پشكی شیعه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.