لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى ئاگاداری چەند گەڕەك و قەزا و ناحیەیەك دەكاتەوە بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان – سلێمانی و پاكردنەوەی بێ‌ئاو دەبن.
بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ده‌شلێت بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان - سلێمانی بۆ ماوەی 48سەعات كاركردن تێدا و پاكردنەوەی وەرگری پڕۆژەكە هێڵی دووی ئاوی دوكان - سلێمانی دەوەستێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، گەڕەكەكانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و كازیوە و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسلوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت، تكایە ئاگاداربن
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.