له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16 ى 6 ى 2019 ، بەسه‌رپه‌رشتی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان و ئه‌ندامانی بۆردی چاكسای، كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ بۆردی چاكسای به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا له رۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ بۆردی چاكسازی به ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا باس له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.