ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
هه‌ر له كۆنه‌وه مرۆڤ به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه مامه‌ڵه و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌سبیح هه‌بوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كاری هێناوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی وا هێمای بۆ ئه‌وه نه‌كردوه كه مێژووی دۆزینه‌وه و به‌كارهێنانی ته‌سبیح كه‌ی بوه و چۆن بوه.
به‌ڵام پێده‌چی باب و باپیرانمان پێش هه‌زاران ساڵ به كاریان هێنابێ، به‌ڵام ته‌سبیح له‌سه‌رانسه‌ری دنیا بوونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نانرێ كێ یه‌كه‌مین جار بیری له‌وه كردۆته‌وه كه ته‌سبیح دروست بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك زانیارییه‌ك هێمای بۆ كراوه ئه‌وه‌یه كه وڵاتی میسری عه‌ره‌بی به گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی ته‌سبیح داده‌نرێت له سه‌ر ئاستی جیهان كه ساڵانه به تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆرترین ته‌سبیح ڕه‌وانه‌ی وڵاتان ده‌كات كه چه‌ندین جۆری له خۆ گرتوه و هه‌ریه‌كه‌یان به نرخێكی جیاواز ده‌فرۆشرێنه‌وه، به‌ڵام به پێی سه‌رژمێرییه‌كان پیاوان زیاتر ته‌سبیح به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست له‌وانه یه‌كه‌میان لایه‌نی دینداری و خوا په‌رستی بووه به‌پێی ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد میلله‌تێكی موسڵمانه و له‌و ڕێگایه‌وه زیكر و یادی په‌روه‌ردگاری كردوه، دووه‌میان كورد بۆ حیساب و كتابی ئیش و كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ته‌سبیحی به‌ده‌سته‌وه گرتوه، چونكه جاران خه‌ڵكه عهوامهكه نه‌خوێنده‌وار بوون و زۆربه‌ی حیساب و كتابی خۆیان له ڕێگای ئه‌و ته‌سبیحه‌وه ده‌زانی، سێیه‌میان به‌كارهێنانی ته‌سبیح زیاتر بۆ جوانی و كات به‌سه‌ربردن و مه‌راق بوو، چواره‌میان میلله‌تی ئێمه وه‌ك داب و نه‌ریتێكی له‌مێژینه له‌به‌ركردن و پۆشینی جل‌و به‌رگی كوردی به بێ ته‌سبیح به شتێكی ناته‌واو نه‌قوستان زانیوه، چونكه ئه‌و دوانه هه‌میشه ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بوونه، به تایبه‌تیش كاتێك ئه‌و ته‌سبیحه جوان و بریقهدارهیان له خه‌نجه‌ره دهبانهكهی به‌ر پشدێنیان دهئهڵاند، پێنجه‌مین خاڵیش بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ته‌سبیحه زیاتر لێ ڕاهاتن و خوو پێوه گرتن بوه، جاران و ئێستاشی له‌گه‌ڵ دا بێ حاجیه به‌ڕێزه‌كان و ئه‌وانه‌ی عومره‌یان ده‌كرد وه‌ك دیارییه‌كی به‌نرخ ته‌سبیحیان بۆ میوان و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان ده‌هێنایه‌وه.
زۆران كه‌سیش له ئێستادا مامه‌ڵه و سه‌ودا و كڕین و فرۆشتیان له‌سه‌ر ئه‌و تهسبیحهیه و له نێو بازاڕی هه‌ولێر 24 سه‌عاتی خوا ئه‌و بازاڕه‌یان قه‌ره‌باڵغه و جمه‌ی دێ و خه‌ڵكه‌كه له هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌وه كاسبی تێدا ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه و له‌لایه‌ك كۆمه‌ڵێك ته‌سبیحی جۆرا و جۆری به‌ده‌سته‌وه گرتوه و ڕێكلامی باشی و پوختی بۆ ده‌كات وا له كڕیاره‌كان ده‌كات بیكڕن، له هه‌مووشی به‌رچاوتر ته‌سبیحی وا هه‌یه نرخێكی خه‌یاڵی ده‌كات ئیدی هه‌ر له 5 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا 10 وه‌ره‌قه و 15 وه‌ره‌قه و به‌ڵكو زیاتریش هه‌ڵده‌كشێ كه مرۆڤ سه‌یری پێ دێ به‌وه‌ی ته‌سبیحێكی وا ئه‌و نرخه خه‌یالیه ده‌كات، چونكه زۆربه‌یان له گه‌لێك و ماده و شتی وه‌ك شووشه و به‌رد و دار و قه‌زوان دروست ده‌كرێ جا ئه‌و ته‌سبیحانه گه‌لێك ناوی جیاوازیان هه‌یه وه‌ك قه‌زوان و لاسووره و به‌رزنجه و تهیلهق و كاره‌با و باغه‌یی و شووشه‌یی و چه‌ندین جۆری دیكه، به‌ڵام به گه‌واهی هه‌موو لایه‌ك ته‌سبیحی قه‌زوان باشترینیانه و له هه‌موو جیهان زۆرترین كڕیاری هه‌یه به‌پێی ئه‌وه‌ی مۆركی كوردهواری و ڕه‌سه‌نایه‌تی ئێمه‌ی پێوه دیاره و كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوو به پاره‌یه‌كی ئه‌ستوور ده‌یكڕن و ده‌یكه‌نه ده‌ست و دیاری، هه‌تا میوانه ئه‌وروپیه‌كانیش زۆر ههوهستیان به ته‌سبیحی قه‌زوان دێ و ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئیوه‌ی كورد میلله‌تێكی ده‌ست ڕه‌نگینن و هه‌میشه بایه‌خ و گرنگی به كلتوور و داب و نه‌ریتی خۆتان ده‌ده‌ن، به‌ڵێ ته‌سبیحی قه‌زوان ده‌ستكردی كورده‌وارییه و هه‌ر له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی قه‌زوان ده‌چن به‌ره‌كه‌ی ده‌ڕنن و دوای وشك كردنه‌وه ئینجا كونی تێ ده‌كه‌ن و ده‌یهۆننه‌وه و ده‌یكه‌ن باشترین جۆری ته‌سبیح ئه‌ویش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه كه باشترین و دیاترینیان ته‌سبیحی قه‌زوانی لا ڕه‌شه‌یه كه نرخه‌كه‌ی به زیاتر له 6 وه‌ره‌قه ده‌فرۆشرێ، له دوای ئه‌ویش ته‌سبیحی قه‌زوانی به‌رزنجه و ئهبرهق دێت، ته‌سبیحه‌كانی دیكه‌ش بریتین له ته‌سبیحی كاره‌بایی و ئه‌ڵمانی و كاره‌بایی رووسی و كاره‌بای پۆڵۆنی و له‌وه‌شیاندا كاره‌بای ئه‌ڵمانی باشترینیانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.