مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17ى 6ى 2019 له شاری سلێمانى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتى نیشتیمانى ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات .
ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆ مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه .
وتیشى: دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ كاتژمێر 3 ى ئێواره‌ش له‌مه‌كۆی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه .
كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانی لەگەڵ هه‌ر 3 لایه‌نی ئه‌مرۆ بۆ تاوتوێکردنی پڕکردنەوەی پشکی ئەو لایەنانەیه کە بەشداریی لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم دەکەن و کاندیدکردنی ئەو کەسانەی کە لایەنەکان بە شیاویان دەزانن بۆ پۆستەکان بەتایبەت بۆ پۆستی وەزیرەکان.
مەسرور بارزانی لە 11 ی ئەم مانگە بەدەنگی 87 پەرلەمانتارناوزەد کرا بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم و دوای رۆژێکیش لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ پێک‌ھێنانی کابینەکە راسپێردرا کە 30 رۆژی لەبەردەستتدا دەبێت لە رۆژی راسپاردنییەوە بۆ پێک‌ھێنانی کابینەکە.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 16ى 6ى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو رایگه‌یاند كه پێویسته لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.