به مه‌به‌ستی پێشخستنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌سره، حكوومه‌تی عێراق بە بەهای یه‌ك ملیار دۆلار رێككه‌وتنی قه‌رزی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ژاپۆن بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی (JICA) واژووكرد.
رێوڕه‌سمی واژووكردنه‌كه كه له بینای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی، فوئاد حوسێن و باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا، ناۆفومی هاشیمۆتۆ به‌شداربوون تیایدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوه یه‌ك ملیار دۆلاره و ماوه‌ی 40 ساڵ دیاریكراوه بۆ دانه‌وه‌ی.
باس له‌وه كراوه كه ئامانج له رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی عێراقه ئه‌ویش به پێشخستنی پاڵاوگه‌ی به‌سره به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له زیادكردنی جۆرێتی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان، له‌گه‌ڵ زیادكردنی توانای به‌رهه‌م له رێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییانه‌وه.
ژاپۆن له ساڵانی رابردوودا قه‌رزی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق بۆ پێشخستنی به‌نده‌ره‌كانی باشووری وڵات و كه‌رته‌كانی وزه وه‌ك كاره‌با و نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.