Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 22:08

دوای چوار ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمی منداڵێک لە گەلی سەکران دۆزرایەوە

تاقانەی دوو خوشکە
دوای چوار ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمی منداڵێک لە گەلی سەکران دۆزرایەوە
کوردستان TV
100%

دوای چوار ڕۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمی منداڵێک، کە ڕۆژی هەینی کەوتبوە نێو ڕووباری گەلی سەکران لە سنووری قەزای چۆمان، کاتژمێر 10:30ی خووله‌كی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەدووری سێ کیلۆمەتر دوور لە شوێنی ڕووداوەکە، دۆزرایەوە.

ڕائید ئەحمەد نەجات، ئەفسەری بەرگری شارستانی چۆمان، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: چوار ڕۆژە بەردەوام تیمەکانمان لەناو ڕووباردا خەریکی گەڕانبوین بەدوای تەرمی منداڵەکە، لەهەندێک شوێنیش کە گومانمان هەبوو ئامێری حەفارەمان بەکارهیناوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دووشەممە تەرمەکەمان دۆزیەوە.

ئارام هێمن، تەمەن چوار ساڵ، لەگەڵ خانەوادەکەی کە تاقانەی دوو خوشکە، بۆ گەشت و سەیران لە چەمچەماڵەوە سەردانی هاوێنەهەواری گەلی سەکرانیان لە سنووری باڵەکایەتی کرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو کەوتنە نێو ڕووبار و ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزرایەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.