رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم، ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی لە ھەمبەر حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی راگەیاند.
رەوتی حیکمە لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆی ٣٢٩ کورسی خاوەن ١٩ کورسییە.
رەوتی حیکمە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆبوونەوەیەکدا بەوردی رەوشی سیاسی و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ھەڵەسەنگاندووە.
لە راگەیەنداوەکەدا ھاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەبارەی ئاستی حکوومەت لە تێپەڕاندنی کارو ئەرکەکەیدا کراوە و بەوردی بیروڕا لەوبارەیەوە ئاڵوگۆڕکراوە، بۆیە لەو روانگەوە رەوتی حیکمەی نیشتمانی لەھەمبەر حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی دا دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن".
رەوتی حیکمە یەکەم فراکسیۆنی شیعەیە کە لەھەمبەر حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی-دا ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی رادەگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.