Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 22:05

پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت  شەوی رابردوو 16-17ی 6 ى 2019، لە نزیک ناوچەی پیشەسازی حاجیاوا لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ناحیەی حاجیاوا و ناحیەی بێتواتە، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە نێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد.

 پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت لەئەجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (ع، ص) لە رەگەزی نێر تەمەن 28 ساڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتوی شارۆچکەی سەروچاوەی سەربە ناحیەی بێتواتەیه‌ گیانی لەدەستداوه‌.

 راشیده‌گه‌یه‌نن تەرمی ناوبراو گواستراوەته‌وە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکرای پزیشکی بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە. 

 له‌كۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، رێکاری یاسایی گیراوەته‌بەر و په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.