لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت بەهۆی کوژاندنەوەی لەناکاوی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار لە رۆژى 16 ى 6 ى 2019 بوە هۆی لەکارکەوتنی 4 قفڵ و 4 مورەجەعو تەقینی 3 بۆری وکەم بونەوەی لە٪70 ی ئاوی پڕۆژەکە
راشیدهگهیهنن ، بەهەوڵ و ماندووبوونی کارمەندامان لە سەعات 6 ى بەیانی 16 ى 6 ى 2019 بۆ ماوەی24 سەعاتی کارکردنی بەردەوام توانرا لەسەعات 6 بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 17 ى 6 ى 2019 چاکبکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکەوە ئاسایی بۆتەوە .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.