خانه‌واده‌ی رێژین گه‌ردی كهلهئیران په‌ناهه‌نده بوون بۆ ژیانێكی باشتر كۆچیان كرد به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی پاكستان ، رێژین مه‌قسود خالد گه‌ردی له‌ساڵی 1991 له‌پاكستان له‌دایك بووه ،دوایی ئه‌وه‌ی ده‌چنه وڵاتی نیوزله‌ندا، له‌وێ كۆلیژی یاسای ته‌واو كرد بۆته یه‌كه‌م كچه پارێزه‌ری كورد له‌و وڵاته ، سه‌ركه‌وتووانه كاری ده‌ست ده‌كات به پارێزه‌ری .

له ساڵی 2017 به‌مه‌به‌ستی خوێندن ده‌چێته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرای له زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ست دێنێت.
ڕێژین گه‌ردی كه له قۆناغی ئاماده‌یی له ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوێند، هاوڕێیه‌كانی پێیان ده‌گوت تۆ ئاواره‌ی و چوونت بۆ كۆلیژی یاسا كارێكی مه‌حاڵه، به‌ڵام رێژین كۆڵی نه‌دا ، هه‌ربۆیه بڕیاڕی دا بچێته باشترین ، لوتكه‌ی ھه‌موو زانكۆكان،(زانكۆی هارڤار) وه به‌ڵێنی دا هه‌موو تواناكانی له بورای یاسا بخاته گه‌ر.
شایانی باسه 8 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووی زانكۆی هارڤاردن ، وه چه‌ندین سیناتۆر و په‌رله‌مانتاری و سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئابوری ئه‌مه‌ریكا و جیهان هه‌رله‌م زانكۆییه بڕوانامه‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه.

كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.