له ڕاگهێندراوێكدا هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له ڕێگای فۆڕمێكی تایبه‌ته‌وه خاوه‌نی ماتۆڕسكیله‌كان پابه‌ند ده‌كات كه مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕسكیلیان هه‌بێت.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ماتۆڕسكیله‌كان ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن وهاوڵاتیان بێزار نه‌كه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كانیان ده‌گێرێت بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ و له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ش دا سزاكان توندتر ده‌كرێن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م بڕیاره‌له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی كاری پێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.