Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:09

ئۆتۆمبیلێک له‌ منداڵێکی دوو ساڵان ده‌دات و شۆفێره‌که‌ی ڕاده‌کات

له‌ ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیر ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێك به‌ ئۆتۆمبێل له‌منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان ده‌دات و هه‌ڵدێت، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان منداڵه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه‌و هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری توانرا ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ له‌جۆری مازدا – قه‌مه‌ره‌ بوو، بناسرێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌ به‌رزه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراو دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران كه‌ یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌و ئه‌وی تریان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 23 ی هاتووچۆ ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ جێگیره‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.