Erbil 38°C شەممە 12 ئەیلوول 17:03

شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌شیر حه‌داد سه‌ردانی ئێرانیان کرد

له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران كۆبوونه‌وه‌
شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شیر حه‌داد سه‌ردانی ئێرانیان كرد
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كه‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌ چه‌ندین پرسی گرنگ كرد . 

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شیر حه‌داد باسی له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران كرد له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ بواری ئابووری و سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوو وڵات . 

به‌شیر حه‌داد باسی له‌وه‌شكرد په‌یوه‌ندی مێژوویی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان هه‌ردوو گه‌لدا هه‌یه .‌ 

لای خۆشییه‌وه‌ عه‌لی لاریجانی وێڕای پێشوازی له‌ شانده‌كه‌ی عێراق دووپاتیشی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، گوتیشی كۆماری ئیسلامی ئێران هیواخوازه‌ عێراق سه‌قامگیربێت، چونكه‌ دراوسێیه‌كی گرنگه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر به‌یه‌كیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ لاریجانی له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئێران له‌ پشت عێراق وه‌ستایه‌وه‌ له‌كاتی شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ئه‌مڕۆش به‌ شانازییه‌وه‌ پاڵپشتی له‌ عێراق ده‌كه‌ین له‌ بونیاتنانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی برایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دوو گه‌له‌دا .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.