ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ (له مانگی نیسان تا حوزه‌یران) به هۆی وه‌رزی گه‌رادانان و زاوزێی ماسییه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی له رووبار و ده‌ریاچه‌كانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌مساڵ له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی ده‌ستیپێكرد و له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكرابوو به كۆتا هات و راوچییه‌كان ده‌ستیان به راوكردن كردووه‌ته‌وه.
ساڵانه له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه وه‌ك ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه ماسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له راوچییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌رده‌وام ده‌بن له راوكردن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.