Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 00:42

بەرگری شارستانی سۆران لە پیرانشەهر کۆنتڕۆڵی ئاگرێک دەکات

خەڵكی ناوچەكە بە گوڵ و چەپڵە رێزان پێشوازيان لە تیمەكە كرد
بەرگری شارستانی سۆران لە پیرانشەهر كۆنتڕۆڵی ئاگرێك دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای پیرانشەهر لە سنووری وڵاتی ئێران ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر گڕی گرت و تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن. 

عەمید عیماد رێكانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە لێدوانێك كوردستان تیڤی راگەیاند:" كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری ئێران لە دیوی پیرانشەهر گڕی گرت و داوا لە ئێمە كرا كە كۆنتڕۆڵی بكەین، دەست بەجێ تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەین. 

زیاتر گووتی "لە رووداوەكەدا هیچ زیانی گیانی لێنەكەوتەوە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە و 25 تۆن روونی ئۆتۆمبێل سووتا.  

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی: "خەڵكی ناوچەكە بە گوڵ و چەپڵە رێزان پێشوازی لە تیمەكەمان كرد و دڵخۆش بوون بە بەهاناوەچوونی ئێمە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.