به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنمایی و میكانیزمێكی سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكه‌وتوو ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێـ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی بریار و رێنماییه‌كان نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا به بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت
نوسراوه‌كه‌ى ناوخۆ كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كراوه، داواكراوه له یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه كار به‌و ڕێنماییانه بكرێت
ناوخۆ راشیدهگهێنێت ، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت، بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.