لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد و ئەمڕۆش ڕێبوار تاڵەبانی، گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم کۆبووەوە .
دواتر له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن جوان رۆژبه‌یانی سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند: ڕێبوار تاڵەبانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و خاوەن سەنگ و پێگەیەکی هەستیارە، بێگومان لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە کۆمەڵێک زانیاریی گرنگی لایە بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی بداتە لێژنەکەمان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەماندا لەبارەی چەند پێشنیارێکەوە گفتوگۆمان کرد و چەند زانیارییەکی گرنگی پێدان کە ئێمە بتوانین لە داهاتوودا وەک بەرنامەی کاریی لیژنەکەمان کاری لەسەر بکەین.
هه‌روه‌ها ڕێبوار تاڵەبانیش رایگه‌یاند: دەبێ لەڕێگەی ئەم لێژنەیه و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری بەپەلە و خێرا بکرێت بۆ ئەوەی چیدیکە لەلایەن حکوومەتی عێراق و میلیشیاکانەوە ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەدرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی به‌عس به 35 ساڵ له كه‌ركووك نه‌یكرد، راكان جبوری به ساڵێك كردی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.