بەسەرپەرشتی كهریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانان و بۆردی چاكسازیی پێشمەرگە ئەنجامدرا.
له كۆبوونەوەكەدا، بە ئامادەبوونی ژەنەراڵ گروكەر فەرماندەی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و كونسڵی گشتی وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئهڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی هەر یەك لە سهربهست لهزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و فهریق جهبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت و فهریق جهمال محهمهد سەرۆكی دەستەی ئەركان، بە تێروتەسەلی باس لە پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە كرا و جەخت لە گرنگی جێبەجێ كردنی ئەم پلانه كرایەوە.
هەروەها بەگرنگیان زانی كە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان پرۆسەی ریفۆرم و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆیان له چوار ساڵی داهاتوودا، لەلایەن خۆیانەوە كونسڵی گشتی هەر سێ وڵاتی ئاماژە پێدراو و راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان، بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریەكانیان دا بۆ پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە و هاوكاری سەربازیی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
له بهشێكی دیكهی كوبوونەوەكەدا، باس لە شەڕی دژ به داعش و دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچە جێناكۆكەكان كرا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری ناوخۆ به بایهخهوه تیشكی خستهر سهر كاریگهری مەشق و راوێژ بەهێزەكانی پێشمەرگەی و داوای بەردەوامبوونی هاوكاری هاوپەیمانانی كرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.