نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی راگەیاندراوێكی لەبارەی لێدوانەكەی ئەمڕۆی مەحموود سەنگاوی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە وتەكانی هێندە نزم و بێ ئاست بووە، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە" وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەوپەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە، چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بوو بێ دەنگ بانە نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانە و بێ ناوەڕۆك لە بەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاو بكەنەوە كە بە نەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان و شێواندنی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە".
جێی باسە، ئەمڕۆ مەحموود سەنگاوی چەند قسەیەكی نابەجێ و هەرزەكارانەی كرد، كە چاودێران پێیانوایە بە هۆی پشتگوێخستنیەتی لەلایەن یەكێتی و پێنەدانی پۆستی وەزارەتێكە بە كوڕەكەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.