ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح ، میری كوه‌یت به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غداو وابڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تی: به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازی له میری كوه‌یت كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و كوێت، ھه‌روه‌ھا دوایین پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.